ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی، لەگەڵ زروبابل، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا): ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل: نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛ نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛ نەوەی ئارەح، حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛ نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛ نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ نەوەی زەتو، نۆ سەد و چل و پێنج؛ نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛ نەوەی بانی، شەش سەد و چل و دوو؛ نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و سێ؛ نەوەی عەزگاد، هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛ نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و شەش؛ نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و پەنجا و شەش؛ نەوەی عادین، چوار سەد و پەنجا و چوار؛ نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛ نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و سێ؛ نەوەی یۆرا، سەد و دوازدە؛ نەوەی حاشوم، دوو سەد و بیست و سێ؛ نەوەی گیبار، نەوەد و پێنج. پیاوانی بێتلەحم، سەد و بیست و سێ؛ پیاوانی نەتۆفا، پەنجا و شەش؛ پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛ پیاوانی عەزماڤێت، چل و دوو؛ پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛ پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛ پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛ پیاوانی بێتئێل و عای، دوو سەد و بیست و سێ؛ پیاوانی نەبۆ، پەنجا و دوو؛ پیاوانی مەگبیش، سەد و پەنجا و شەش؛ پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛ پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و پێنج؛ پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛ پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و شەش سەد و سی. کاهینەکان: نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ. نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو. نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت. نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە. لێڤییەکان: نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار. گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت. نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ.
عەزرا 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عەزرا 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عەزرا 1:2-42
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان