ئەوەی چاڵ هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت، ئەوەی دیوار بڕووخێنێت مار پێیەوە دەدات. ئەوەی بەرد هەڵبکەنێت ئازاری پێوە دەبینێت، ئەوەی دار ببڕێت لە مەترسییەکەیدا دەبێت. ئەگەر تەور کول بێت و دەمی تیژ نەکرێت، هێزی زیاتری دەوێت، بەڵام دانایی بەسوودە بۆ سەرکەوتن. ئەگەر پێش نوشتەکردن مار پێتەوە بدات، ئیتر نوشتەکەر کرێیەکەی وەرناگرێت. قسەی زاری دانا شیرینە، بەڵام گێل لێوەکانی خۆی هەڵیدەلووشن. سەرەتای وشەکانی دەمی گێلییە، لە کۆتاییدا دەبنە شێتێکی خراپ. گێل زۆر قسە دەکات. مرۆڤ نازانێت چی دەبێت و کێ دەتوانێت بە کەسێکی دیکە ڕابگەیەنێت کە چی لەدوای خۆی ڕوودەدات؟ ماندووبوونی گێل خۆی شەکەت دەکات، بە جۆرێک نازانێت چۆن بۆ شار بچێت. قوڕبەسەر ئەو خاکەی کە پاشاکەی پێشتر خزمەتکار بوو و میرەکانیشی بەیانییان لەسەر خوان دادەنیشن. خۆزگە بەو خاکەی کە پاشاکەی لە نەوەی شازادە بێت و میرەکانیشی نان لە کاتی خۆیدا بخۆن، بۆ هێز نەک بۆ سەرخۆشی. بە تەمبەڵی بنمێچ دێتە خوارێ و بە دەست شلکردنیش خانوو دڵۆپە دەکات. بۆ ئەوەی پێبکەنن خوان ئامادە دەکەن و شەرابیش ژیان خۆش دەکات، بەڵام پارە هەموو شتێکی پێ دەکرێت. تەنانەت لەبیری خۆشت نەفرەت لە پاشا مەکە، لە ژووری نوستنیشت نەفرەت لە دەوڵەمەند مەکە، چونکە چۆلەکەی ئاسمان دەنگەکەت دەگەیەنێت و باڵداریش قسەکەت ڕادەگەیەنێت.
ژیرمەندی 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ژیرمەندی 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ژیرمەندی 8:10-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان