وەک چۆن مێشی مردوو بۆنی خۆش بۆگەن دەکات، کەمێک کاری گێلانە دەتوانێت دانایی و ڕێزی کەسێک لەناوبەرێت. دڵی دانا مەیلی ڕێی ڕاست دەکات، دڵی گێلیش مەیلی ڕێی چەوت دەکات. کە گێل بە ڕێگادا دەڕوات گێلی لێ دەبارێت، ئیتر گێلایەتییەکەی بۆ هەموو لایەک دیارە. ئەگەر تووڕەیی فەرمانڕەوا بەسەرتدا جۆشا، شوێنی کاری خۆت بەجێمەهێڵە، چونکە هێمنی هەڵەی گەورە ئارام دەکاتەوە. خراپەیەک هەیە لەسەر زەویدا بینیم، وەک هەڵەیەکی مەزنە لەلایەن فەرمانڕەوا: گێل زۆر جار لە پلەوپایەی بەرز دادەنرێت و دەوڵەمەندەکانیش لە شوێنە نزمەکان دادەنیشن. بینیم خزمەتکاران ئەسپ سوار بوون و میران پیادە بوون وەک خزمەتکار.
ژیرمەندی 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ژیرمەندی 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ژیرمەندی 1:10-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان