«خودای یەشوروون هاوتای نییە، سواری ئاسمان دەبێت بۆ یارمەتیدانت، هەروەها هەورەکان لە شکۆی خۆیدا. خودای هەتاهەتایی پەناگاتە و باڵە هەمیشەییەکانیشی لە ژێرەوە. دوژمنی لەبەردەمت دەرکرد و فەرمووی: ”لەناو ببە!“ جا ئیسرائیل بە تەنها و بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت، جێنشینی یاقوب گیروگرفتی نابێت، لە خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ دەبێت، ئاسمانەکەشی شەونم دەتکێنێت. ئەی ئیسرائیل، خۆزگەت پێ دەخوازرێت، کێ وەک تۆیە، گەلێکی ڕزگار بوو لەلایەن یەزدانەوە؟ قەڵغانی یارمەتی و شمشێری شکۆمەندیتە، جا دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن، تۆش نزرگەکانی سەر بەرزاییان پێشێل دەکەیت.»
دواوتار 33 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دواوتار 33
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دواوتار 26:33-29
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان