«ئێستا ببینن، من، من ئەوم، هیچ خودایەکی دیکە نییە لە پاڵم. من دەمرێنم و دەژیێنم، بریندار دەکەم و من چاک دەکەمەوە، کەس نییە کەسێک لە دەستی من دەرباز بکات. من دەستم بۆ ئاسمان بەرز دەکەمەوە و سوێند دەخۆم: بە دڵنیاییەوە هەتاهەتایە من زیندووم، کاتێک شمشێرە درەوشاوەکەم تیژ بکەمەوە و بۆ دادوەریکردن بە دەستەوەی بگرم، تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە و ناحەزانم سزا دەدەم. تیرەکانم بە خوێن مەست دەکەم و شمشێرەکەم گۆشت دەخوات، لە خوێنی کوژراوان و بەدیلگیراوان، لە کەللەسەری ڕابەرانی دوژمن.» ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن، چونکە تۆڵەی خوێنی خزمەتکارانی دەکاتەوە، لە دوژمنانی تۆڵە دەکاتەوە، کەفارەتی خاک و گەلەکەی خۆی دەکات.
دواوتار 32 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دواوتار 32
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دواوتار 39:32-43
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان