پەروەردگارم بینی لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو و فەرمووی: «لە سەری کۆڵەکەکان بدە هەتا بەردەرگاکان بلەرنەوە، بیانشکێنە بەسەر سەری هەموویاندا و ئەوانەی لێیان ماونەتەوە بە شمشێر دەیانکوژم. کەسیان لێ هەڵنایەت و کەسیشیان لێ دەرباز نابێت. ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن، لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛ ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون، لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛ ئەگەر لە لووتکەی کارمەل خۆیان بشارنەوە، لەوێ بە شوێنیاندا دەگەڕێم و دەیانگرم؛ ئەگەر لە بنی دەریا خۆیان لەبەرچاوم بشارنەوە، لەوێ فەرمان بە مار دەدەم و پێیانەوە دەدات. ئەگەر لەپێش دوژمنەکانیانەوە ڕاپێچ کران، لەوێ فەرمان بە شمشێر دەدەم و دەیانکوژێت. «چاوەکانم دەبڕمە سەریان بۆ خراپە نەک بۆ چاکە.» یەزدانیش، پەروەردگاری سوپاسالار، ئەوەی دەست لە زەوی دەدات، زەوی دەتوێتەوە و هەموو دانیشتووانەکەی شیوەن دەگێڕن، هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت، وەک ڕووباری میسر دادەکشێت. ئەوەی لە ئاسمان کۆشکی خۆی بنیاد دەنێت و لە زەویش بناغەی خۆی دادەمەزرێنێت، ئەوەی بانگی ئاوی دەریا دەکات و بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕژێنێت، ناوی یەزدانە. «ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا ئێوە بۆ من وەک نەوەی کوشییەکان نین؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «ئایا ئیسرائیلم لە خاکی میسرەوە نەهێنایە دەرەوە و فەلەستییەکان لە کریتەوە و ئارامییەکان لە قییرەوە؟ «بە دڵنیاییەوە چاوەکانی یەزدانی باڵادەست لەسەر پاشایەتییە گوناهبارەکەن. لەناوی دەبەم لەسەر ڕووی زەوی، بەڵام بنەماڵەی یاقوب بە تەواوی لەناو نابەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «من فەرمان دەدەم و لەنێو هەموو نەتەوەکان بنەماڵەی ئیسرائیل لە بێژنگ دەدەم، وەک چۆن بە بێژنگ لە بێژنگ دەدرێت بێ ئەوەی دەنکێک بکەوێتە سەر زەوی. هەموو گوناهبارانی گەلەکەم بە شمشێر دەکوژرێن، هەموو ئەوانەی دەڵێن: ”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“
ئامۆس 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئامۆس 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئامۆس 1:9-10
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان