لە سەرووی هەموو شتێکەوە خۆشەویستیتان بۆ یەکتری بەهێز بێت، چونکە خۆشەویستی گوناهی زۆر دادەپۆشێت. بێ بۆڵەبۆڵ میوانداریەتی یەکتری بکەن. هەریەکە بەگوێرەی ئەو بەهرەیەی وەریگرتووە، خزمەتی یەکتری پێ بکەن، وەک سەرکارێکی باش لەسەر نیعمەتە جۆراوجۆرەکانی خودا. ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین. خۆشەویستان، لەلاتان سەیر نەبێ لە تاقیکردنەوەتان بەڵای سووتێنەر تووشتان دێت، وەک بڵێی شتێکی سەیرتان بەسەرهاتووە،
یەکەم پەترۆس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم پەترۆس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم پەترۆس 8:4-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان