لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم یۆحەنا 7:2-14

یەکەم یۆحەنا 7:2-14 KSS

خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە. ئەوەی دەڵێت: «من لە ڕووناکیدام» و ڕقی لە خوشکی یان لە براکەی دەبێتەوە، ئەوا هەتا ئێستا لە تاریکیدایە. هەرکەسێک خوشکی یان براکەی خۆشبوێ، ئەوا لە ڕووناکیدا دەژیێت و هیچ شتێکی تێدا نییە کە تووشی گوناهیان بکات. بەڵام ئەوەی ڕقی لە خوشک یان برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە. ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا. ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە خودای باوک دەناسن. ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە بەهێزن، پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە و بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون.