لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پوختەی مێژوو 1:8-40

یەکەم پوختەی مێژوو 1:8-40 KSS

بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم، نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو. کوڕانی بەلەع: ئەدار، گێرا، ئەبیهود، ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، گێرا، شەفوفان و حورام. ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران: نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو. شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو. کوڕەکانی ئەلپەعەل: عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا. هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون. زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون. یاقیم، زکری، زەبدی، ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون. یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، عەبدۆن، زکری، حانان، حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون. شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون. ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون. یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکی‌شوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل. یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو، مەریڤ‌بەعلیش میخای بوو. ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز. ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو. ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون. کوڕەکانی عێشەقی برای: ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون. ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ یەکەم پوختەی مێژوو 8:1-40 شێوەکاری؟؟؟