کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون: تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن. کوڕەکانی تۆلاع: عوزی، ڕەفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە. کوڕەکەی عوزی: یزرەحیا بوو، کوڕەکانی یزرەحیاش: میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون. بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو. خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون. کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون: بەلەع، بەکەر و یەدیعێل. کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون: ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون. کوڕەکانی بەکەریش: زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون. لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان. کوڕەکەی یەدیعێلیش: بلهان بوو، کوڕەکانی بلهانیش: یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر. هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ. شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو. کوڕەکانی نەفتالی: یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە بوون.
یەکەم پوختەی مێژوو 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم پوختەی مێژوو 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم پوختەی مێژوو 1:7-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان