ئەم کەسانە ئەوانە بوون کە داود بۆ سەرپەرشتیکردنی ژەنینی مۆسیقا داینان لە ماڵی یەزدان، پاش ئەوەی سندوقەکەی پەیمان جێگیر بوو. ئەوان لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن لەناو چادری پەرستندا بە ژەنینی مۆسیقا خزمەتیان دەکرد، هەتا ئەو کاتەی سلێمان پەرستگای یەزدانی لە ئۆرشەلیمدا بنیاد نا، هەروەها ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد بەپێی ئەو ڕێکخستنەی بۆیان دانرابوو. ئەمانە ئەوانەن لەگەڵ کوڕەکانیاندا خزمەتیان دەکرد: لە نەوەی قەهاتییەکان: هێیمانی مۆسیقاژەن کوڕی یۆئێلی، کوڕی ساموئێلی، کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یەرۆحامی، کوڕی ئەلیێلی، کوڕی تۆوەحی، کوڕی چوفی، کوڕی ئەلقانەی، کوڕی مەحەتی، کوڕی عەماسەیی، کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یۆئێلی، کوڕی عەزەریای، کوڕی سەفەنیای، کوڕی تەحەسی، کوڕی ئەسسیری، کوڕی ئەبیاسافی، کوڕی قۆرەحی، کوڕی یەسهاری، کوڕی قەهاتی، کوڕی لێڤی، کوڕی ئیسرائیل. ئاسافی یاریدەدەری دەستەڕاستی هێیمانیش: ئاساف کوڕی بەرەخیای، کوڕی شیمەعەی، کوڕی میکائیلی، کوڕی بەعەسێیای، کوڕی مەلکیای، کوڕی ئەتنیی، کوڕی زەرەحی، کوڕی عەدایای، کوڕی ئێیتانی، کوڕی زیمای، کوڕی شیمعیی، کوڕی یەحەتی، کوڕی گێرشۆنی، کوڕی لێڤی؛ هەروەها لە یاریدەدەرەکانیان کە لە نەوەی مەراری بوون، یاریدەدەری دەستە چەپی هێیمان: ئێیتانی کوڕی قیشی، کوڕی عەبدی، کوڕی مەلوخی، کوڕی حەشەڤیای، کوڕی ئەمەسیای، کوڕی حیلقیای، کوڕی ئەمچی، کوڕی بانی، کوڕی شەمەری، کوڕی مەحلی، کوڕی موشی، کوڕی مەراری، کوڕی لێڤی. برا لێڤییەکانی دیکەیان هەموو خزمەتەکانی دیکەی چادری پەرستنی ماڵی خودایان پێ سپێردرا. بەڵام هارون و نەوەکانی لەسەر قوربانگای قوربانی سووتاندن و قوربانگای بخوور، پێشکەشکراویان پێشکەش دەکرد، لەگەڵ هەموو کارەکانی پەیوەست بەو لە شوێنی هەرە پیرۆز و کەفارەتکردن بۆ ئیسرائیل، بەپێی هەموو ئەوەی موسای بەندەی خودا فەرمانی پێی کرد. ئەمانەش نەوەی هارونن: ئەلعازار کوڕی هارون، فینەحاس کوڕی ئەلعازار، ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس، بوقی کوڕی ئەبیشوەع، عوزی کوڕی بوقی، زەرەحیا کوڕی عوزی، مەرایۆت کوڕی زەرەحیا، ئەمەریا کوڕی مەرایۆت، ئەحیتوڤ کوڕی ئەمەریا، سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەعەچ کوڕی سادۆق.
یەکەم پوختەی مێژوو 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم پوختەی مێژوو 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم پوختەی مێژوو 31:6-53
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان