داود و سەرکردەکانی سوپا هەندێک لە کوڕەکانی ئاساف و هێیمان و یەدوتونیان بۆ خزمەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا تەرخان کرد، ئەم خزمەتەشیان بە قیسارە و ساز و سەنج دەکرد. لیستی تۆماری پیاوە ژەنیارەکان بەگوێرەی خزمەتەکەیان بەم جۆرە بوو: لە کوڕەکانی ئاساف: زەکور، یوسف، نەتەنیاهۆ و ئەسەرئێلا. کوڕەکانی ئاساف لەژێر سەرپەرشتی ئاسافدا بوون کە لەبەردەستی پاشادا پەیامی خودایان ڕادەگەیاند. لە یەدوتون، کوڕەکانی یەدوتون: گەدەلیاهو، چەری، یەشەعیا، شیمعی، حەشەڤیا و مەتیسیا، واتا شەش کەس لەژێر سەرپەرشتی یەدوتونی باوکیاندا بوون، کە بە قیسارەوە پەیامی خودای ڕادەگەیاند و سوپاس و ستایشی یەزدانی دەکرد. لە هێیمان، کوڕەکانی هێیمان: بوقیاهو، مەتەنیا، عوزیێل، شوڤائێل، یەریمۆت، حەنەنیا، حەنانی، ئەلییاتا، گیدەلتی، ڕۆمەمتی عەزەر، یۆشبەقاشا، مەلۆتی، هۆتیر و مەحەزیۆت. هەموو ئەمانە کوڕەکانی هێیمان بوون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. خودا بەڵێنی پێدابوو کە ناوی بەرز بکاتەوە و چواردە کوڕ و سێ کچی پێدا. هەموو ئەمانە لەژێر دەستی باوکیاندا بوون بۆ گۆرانی گوتن بۆ پەرستگای خودا بە سەنج و ساز و قیسارەش، بۆ خزمەتکردنی ماڵی خودا. ئاساف، یەدوتون و هێیمان لەژێر دەستی پاشادا بوون. ژمارەی ئەمان و خزمەکانیان، کە فێری مۆسیقاژەندن بوون و شارەزا بوون لە مۆسیقاژەندن بۆ یەزدان، دوو سەد و هەشتا و هەشت کەس بوون. جا تیروپشکیان کرد بۆ کار و ئەرکەکانیان، بچووک و گەورە وەک یەک، هەروەها قوتابی و مامۆستا وەک یەک. تیروپشکی یەکەم کە هی ئاساف بوو، بۆ یوسف دەرچوو، خۆی و کوڕەکانی و براکانی؛ دووەم بۆ گەدەلیاهو، خۆی و براکانی و کوڕەکانی کە دوازدە بوون؛ سێیەم بۆ زەکور، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ چوارەم بۆ یەچری، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ پێنجەم بۆ نەتەنیاهۆ، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ شەشەم بۆ بوقیاهو، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ حەوتەم بۆ یەسەرێلا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ هەشتەم بۆ یەشەعیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ نۆیەم بۆ مەتەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ دەیەم بۆ شیمعی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ یازدەیەم بۆ عەزەرئێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ دوازدەیەم بۆ حەشەڤیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ سێزدەیەم بۆ شوڤائێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ چواردەیەم بۆ مەتیسیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ پازدەیەم بۆ یەریمۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ شازدەیەم بۆ حەنەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ حەڤدەیەم بۆ یۆشبەقاشا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ هەژدەیەم بۆ حەنانی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ نۆزدەیەم بۆ مەلۆتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ بیستەم بۆ ئەلییاتا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ بیست و یەکەم بۆ هۆتیر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ بیست و دووەم بۆ گیدەلتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ بیست و سێیەم بۆ مەحەزیۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ بیست و چوارەمیش بۆ ڕۆمەمتی عەزەر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون.
یەکەم پوختەی مێژوو 25 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم پوختەی مێژوو 25
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم پوختەی مێژوو 1:25-31
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان