لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پوختەی مێژوو 20:11-47

یەکەم پوختەی مێژوو 20:11-47 KSS

ئەبیشەی برای یۆئاب ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو. ئەو دوو ئەوەندە زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ دەگیرا و بووە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم. بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت. ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، باڵای پێنج باڵ بوو، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو وەک نۆردی جۆڵاکان بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد. لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی. ئەمانەش جەنگاوەرە قارەمانەکان بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی، شەمۆتی هەراری، حەلەچی پەلۆنی، عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، ئەبیعەزەری عەناتۆتی، سیبەخەیی حوشاتی، عیلەیی ئەحۆحی، مەهەرەیی نەتۆفایی، حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی، ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین بوو، بەنایای پیرعاتۆنی، حورەیی لە شیوەکانی گاعەشەوە، ئەبیێلی عەرڤاتی، عەزماڤێتی بەحەرومی، ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی، کوڕەکانی هاشێمی گیزۆنی، یۆناتانی کوڕی شاگێی هاراری، ئەحیامی کوڕی ساکاری هاراری، ئەلیفەلی کوڕی ئوور، حێفەری مەخێراتی، ئاحییای پەلۆنی، حەسرۆی کارمەلی، نەعرەیی کوڕی ئەزبای، یۆئێلی برای ناتان، میڤحاری کوڕی هەگری، چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو، عیرای یەتری، گارێڤی یەتری، ئوریای حیتی، زاڤادی کوڕی ئەحلای، عەدینای کوڕی شیزای ڕەئوبێنی کە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو و سی پیاوی لەگەڵدا بوو، حانانی کوڕی مەعکا، یۆشافاتی میسنی، عوزییای عەشتەراتی، کوڕەکانی حۆتامی عەرۆعێری کە شاماع و یەعیێل بوون، یەدیعێلی کوڕی شیمری و براکەشی بە ناوی یۆحای تیچی، ئەلیێلی مەحەڤی، هەردوو کوڕەکەی ئەلناعەم کە یەریڤەی و یۆشەڤیا بوون، هەروەها یەتمای مۆئابی، ئەلیێل، عوبێد و یەعسیێلی مەچۆڤایای.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ یەکەم پوختەی مێژوو 11:20-47 شێوەکاری؟؟؟