لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پوختەی مێژوو 12:1-32

یەکەم پوختەی مێژوو 12:1-32 KSS

پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە. کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، حیڤی، عەرقی، سینی، ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو. کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک. ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو، عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو. یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح، هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون. سام، ئەرپەکشاد، شالەح، عێبەر، پەلەگ، ڕەعو، سەروگ، ناحۆر، تارەح و ئەبرام، کە ئیبراهیمە. کوڕەکانی ئیبراهیم: ئیسحاق و ئیسماعیل. ئەمانەش نەوەکانیانن: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام، میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما، یەتور، نافیش و قێدما، ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون. قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو: زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح. کوڕەکانی یۆقشانیش: شەبا و دیدان.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ یەکەم پوختەی مێژوو 1:12-32 شێوەکاری؟؟؟