به‌ڵام تۆ، با قسه‌كانت له فێركردنی دروست بوه‌شێته‌وه: با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن. هه‌روه‌ها پیره‌ژنه‌كان با ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پارسایی بگونجێت، بوختانكه‌ر نه‌بن، خوویان به مه‌ی نه‌گرتبێت، فێركاری چاكه بن، تاكو ئامۆژگاریی ژنه گه‌نجه‌كان بكه‌ن مێرد و منداڵیان خۆشبووێ، ژیر و پاک و به ماڵه‌وه سه‌رقاڵ بن، چاک بن، ملكه‌چی مێرده‌كانیان بن، نه‌وه‌ک كفر به وشه‌ی خودا بكرێت. به هه‌مان شێوه، ئامۆژگاریی گه‌نجه‌كان بكه ژیر بن. له هه‌موو شتێك‌دا ببه نموونه‌یان بۆ چاكه‌كاری، له فێركردندا بێگه‌ردی و ڕێز و دڵسۆزی پیشان بده، قسه‌ت دروست بێت و ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گیرێت، تاكو ناحه‌ز شه‌رمه‌زار بێت، چونكه هیچی خراپ نادۆزێته‌وه له دژتان بیڵێت. با كۆیله‌كانیش له هه‌موو شتێك‌دا ملكه‌چی گه‌وره‌كانیان بن، ڕازییان بكه‌ن، به‌رپه‌رچیان نه‌ده‌نه‌وه، هیچیان لێ نه‌دزن، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی ده‌ستپاكی پیشان بده‌ن، تاكو له هه‌موو شتێك‌دا ئامۆژگاریی خودای ڕزگاریده‌رمان بڕازێننه‌وه. چونكه به‌خششی خودا ده‌ركه‌وت كه ڕزگاری پێشكه‌شی هه‌موو خه‌ڵک ده‌كات. ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا، له چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،
تتوس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە تتوس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: تتوس 1:2-13
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان