چونكه كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له كاتی دیاریكراودا له پێناو خوانه‌ناسان مرد. چونكه به ده‌گمه‌ن كه‌سێک له پێناوی مرۆڤێكی خوداناس ده‌مرێت، له‌وانه‌یه له پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێک بوێرێت بمرێت. به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له پێناومان‌دا مرد. ئێستاش كه به خوێنی ئه‌و بێ‌تاوان كراوین، به‌هۆی ئه‌و چه‌نده زیاتر له تووڕه‌یی خودا ڕزگار ده‌بین! چونكه ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه چه‌ند زیاتر به ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین! نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو به‌هۆی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح شانازی به خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه. له‌به‌ر ئه‌وه، چۆن به‌هۆی مرۆڤێک گوناه هاته جیهان، به‌هۆی گوناهیش مه‌رگ، به‌م شێوه‌یه مه‌رگ هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه، چونكه هه‌موو گوناهیان كرد چونكه ته‌نانه‌ت تا پێش هاتنی ته‌ورات، گوناه له جیهاندا بوو. به‌ڵام كه ته‌ورات نه‌بێت گوناه ناژمێردرێت. كه‌چی مه‌رگ له ئاده‌مه‌وه تاكو مووشێ حوكمڕانیی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كه له شێوه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، كه نموونه‌ی كه‌سه هاتووه‌كه‌یه. به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه نییه. چونكه ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به گوناهی كه‌سێک مردن، جا چه‌ند زیاتر به‌خششی خودا و دیارییه‌كه به‌هۆی به‌خششی مرۆڤێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه، بۆ زۆر كه‌س زیادبووه‌وه!
ڕۆما 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 6:5-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان