لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 8:15-13

ڕۆما 8:15-13 PNTZS

چونكه‌ ده‌ڵێم، مه‌سیح له‌به‌ر ڕه‌وای خودا بووه‌ ڕاژه‌وانی خروسه‌بڕاوان، تاكو به‌ڵێنه‌كانی باوكان جێگیر بكات، نه‌ته‌وه‌كانیش له‌پێناوی به‌زه‌یی، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن، وه‌ک نووسراوه‌: {بۆیه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ستایشت ده‌كه‌م په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم} . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: {ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، شادمان بن له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی} . هه‌روه‌ها: {ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، به‌رزی ڕابگرن، ئه‌ی هه‌موو گه‌لان} . دیسان ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ڕه‌گی ئیشه‌ی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، هیوای نه‌ته‌وه‌كان به‌و ده‌بێت} . با خوداوه‌ندی هیوا به‌ هه‌موو شادی و ئاشتییه‌ک له‌ باوه‌ڕدا پڕتان بكات، تاكو به‌ هێزی ڕووحی پارسا هیواتان زیاد بێته‌وه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان