جا ده‌ڵێم: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه؟ حاشا! چونكه منیش ئیسڕائیلیم، له نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م له هۆزی بنیامین. خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه. ئایا نازانن نووسراوه‌كه ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشتووه، قوربانگا‌كانی تۆیان وێران كردووه. من به ته‌نها ماومه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن تا بمكوژن!} . به‌ڵام سرووش چی وه‌ڵامی داداته‌وه؟ {حه‌وت هه‌زار پیاوم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی چۆكیان بۆ به‌عل نه‌چه‌ماندۆته‌وه} . له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش، پاشماوه‌یه‌ک هه‌یه به به‌خشش هه‌ڵبژێردراون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌خشش بێت، ئیتر به كردار نییه. ئه‌گینا ئیتر به‌خشش به‌خشش نییه، ئه‌گه‌ریش به كرادار بێت ئه‌وا ئیتر به كردار نیه، ئه‌گینا ئیتر كردار كردار نیه. كه‌واته چی؟ ئه‌وه‌ی ئیسڕائیل هه‌وڵی بۆ ده‌دا ده‌ستی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو هه‌ڵبژێردراوان ده‌ستیان كه‌وت، ئه‌وانی دیكه‌ش دڵڕه‌ق بوون، وه‌ک نووسراوه: {خودا ڕووحی خه‌وتاندنی داونه‌تێ، چاوی داونه‌تێ پێی نه‌بینن وگوێی داونه‌تێ پێی نه‌بیستن، تاكو ئه‌مڕۆش} . داویدیش ده‌ڵێت: {خوانه‌كه‌یان ببێته دا‌و و ته‌ڵه، كۆسپ و سزا بۆیان. چاویان تاریک بێت تاكو نه‌بینن، هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه بێت} .
ڕۆما 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 1:11-10
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان