چونكه تووڕه‌یی خودا له ئاسمانه‌وه ئاشكرایه، دژی هه‌موو خودانه‌ناسی و تاوانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی به تاوان ڕه‌وا داده‌پۆشن. چونكه ناسینی خودا تێیاندا دیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون. چونكه شته نه‌بینراوه‌كان، توانا جاویدانی و خودایه‌تییه‌كه‌ی، له به‌دیهێنانی جیهانه‌وه به‌هۆی دروستكراوان دركی پێ كراوه و به ڕوونی بینراوه، بۆیه بێ بیانوون. چونكه كه خودایان ناسی، وه‌ک خوداوه‌ندێک شكۆداریان نه‌كرد و سوپاسیان نه‌كرد، به‌ڵكو له بیركردنه‌وه‌یان پووچه‌ڵ بوون و دڵه گێله‌كانیان تاریک بوو. هه‌رچه‌نده خۆیان به دانا ده‌زانن، بوونه گێل، شكۆی خودای نه‌مریان گۆڕیه‌وه، به شێوه‌ی په‌یكه‌ری مرۆڤی له‌ناوچوو و باڵنده و چوارپێ و خشۆک.
ڕۆما 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 18:1-23
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان