لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

بینین 1:2-7

بینین 1:2-7 PNTZS

بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی‌ ئه‌پیسۆس، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی به‌ ده‌ستی ڕاستی گرتووه‌ و به‌ ناوه‌ڕاستی حه‌وت چرادانه‌ زێڕینه‌كه‌دا ڕێده‌كات، ده‌فه‌رمووێ: ئاگادارم له‌ كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه‌ ناتوانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌ په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به‌ درۆزن ده‌رچوون، دانت به‌خۆت داگرت و له‌پێناوی ناوی من به‌رگه‌ت گرت و كۆڵت نه‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌م له‌سه‌رت هه‌یه‌: تۆ خۆشویستنه‌كه‌ی یه‌كه‌مینت به‌لاوه‌ ناوه‌. جا به‌ بیرت بێته‌وه‌ له‌كوێ كه‌وتیت! تۆبه‌ بكه‌، كاره‌كانی یه‌كه‌مینت بكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌یت، ئه‌وا به‌مزووانه‌ دێمه‌ لات و چرادانه‌كه‌ت له‌ شوێنی خۆی لاده‌ده‌م. به‌ڵام شتێكی باشت هه‌یه‌: ڕقت له‌ كرده‌وه‌ی نیقۆلیوییه‌كان ده‌بێته‌وه‌، كه‌ منیش ڕقم لێی ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌ دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه‌”.