پاشان ئاسمانم به كراوه‌یی بینی، ماینێكی سپیم بینی و سواره‌كه‌ی به ده‌ستپاک و ڕاستگۆ ناوده‌برا. به دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌دات و ده‌جه‌نگێت. چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگر بوون، ژماره‌یه‌كی زۆر تاجی به سه‌ره‌وه‌بوو، ناوێكی نووسراوی هه‌یه، خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت. كراسێكی له خوێن هه‌ڵكێشراوی له‌به‌ربوو، ئه‌و ناوه‌ی “وشه‌ی خودا” یه. سه‌ربازیش له ئاسماندا به سواری ئه‌سپی سپی شوێنی ده‌كه‌وتن، كه‌تانی سپی پاكیان له‌به‌ردا بوو. له ده‌میه‌وه شمشێرێكی تیژ ده‌رده‌چوو، تاكو پێی له نه‌ته‌وه‌كان بدات. به گۆچانێكی ئاسنین شوانه‌تییان ده‌كات. گوشه‌ری مه‌یی تووڕه‌یی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌گوشێت. ناوێكی هه‌یه له‌سه‌ر پۆشاک و ڕانی نووسراوه: “پاشای پاشایان و په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران”. فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌به‌ر خۆردا ڕاوه‌ستابوو، به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری له هه‌موو باڵنده فڕیوه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئاسمان كرد: “وه‌رن كۆببنه‌وه، بۆ شێوی خوداوه‌ندی مه‌زن، تاكو گۆشتی پاشا‌كان و گۆشتی سوپاسالاره‌كان و گوشتی به‌هێزان، گۆشتی ئه‌سپه‌كان و سواره‌كانیان، گۆشتی هه‌مووان، ئازاد و كۆیله، گه‌وره و بچووک بخۆن”. هه‌روه‌ها دڕنده‌كه و پاشاكانی زه‌وی و سه‌ربازه‌كانیانم بینی كۆببوونه‌وه، تاكو دژی سواره‌كه و سه‌ربازانی بجه‌نگن. دڕنده‌كه و پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه ئه‌وانه‌ی چه‌واشه كرد كه په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به زیندوویی فڕێدرانه ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به گۆگرد داگیرساوه. پاشماوه‌كه به شمشێری سواره‌كه كوژران كه له ده‌میه‌وه ده‌رده‌چوو، هه‌موو باڵنده‌كان له گۆشته‌كانیان تێربوون.
بینین 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 11:19-21
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان