لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

بینین 1:19-9

بینین 1:19-9 PNTZS

پاش ئه‌مه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو وه‌ک كۆمه‌ڵانێكی زۆر له‌ ئاسمان ده‌یووت: “هه‌لیلویا! ڕزگاری و شكۆ و ڕێز و توانا بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمانه‌، چونكه‌ حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه‌ به‌ داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه‌”. دووباره‌ وتیان: “هه‌لیلویا! دووكه‌ڵه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌”. بیست و چوار پیره‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ كه‌وتن و بۆ خودای دانیشتووی سه‌ر ته‌خت كڕنۆشیان برد، وتیان: “ئامین! هه‌لیلویا!” ده‌نگێک له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ ده‌رچوو، ده‌یفه‌رموو: “ستایشی خوداوه‌ندمان بكه‌ن ئه‌ی هه‌موو به‌نده‌كانی، ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک!”. پاشان گوێم له‌ ده‌نگێک بوو وه‌ک ده‌نگی كۆمه‌ڵانێكی زۆر، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر، وه‌ک ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌ به‌هێز بوو، ده‌یووت: “هه‌لیلویا! په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شێتک، حوكمڕانی كرد. با دڵخۆش و شاد بین، شكۆداری بكه‌ین! چونكه‌ زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه‌ هاتووه‌، بووكه‌كه‌ی خۆی ئاماده‌ كردووه‌. كراسێكی كه پاک و پرشنگداری پێدرابوو بیپۆشێت. ئه‌و كراسه‌ش خوداناسیه‌كانی پارساكانه‌”. پێی وتم: “بنووسه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی بۆ خوانی زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه‌ بانگكراون!”. هه‌روه‌ها پێی وتم: “ئه‌مانه‌ وشه‌ ڕاسته‌كانی خودان”.