گوێم له ده‌نگێكی دیكه بوو له ئاسمانه‌وه ده‌یفه‌رموو: “ئه‌ی گه‌لی من لێی ده‌ربچن، تاكو به‌شداری له گوناهه‌كانی نه‌كه‌ن، تاكو ده‌رده‌كانی نه‌گرن. چونكه گوناهه‌كانی تاكو ئاسمان به‌رزبوونه‌وه، خودا‌ش خراپی ئه‌وی به یاد هاته‌وه. سزای بده‌نه‌وه وه‌ک ئه‌ویش سزای دایه‌وه و به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی خۆی دووقاتی بده‌نه‌وه. له‌و جامه‌ی تیایدا تێكه‌ڵی كرد دووقاتی بۆ تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه. هێنده‌ی خۆی شكۆدار كردووه و به سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاوه، ئازار و خه‌می بده‌نێ، چونكه له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: وه‌ک شاژن دانیشتووم و بێوه‌ژن نیم، هه‌رگیز خه‌م نابینم. بۆیه ده‌رده‌كانی له ڕۆژێكدا دێن، مه‌رگ و خه‌م و برسیێتی. به ئاگریش ده‌سووتێت، چونكه په‌روه‌ردگار، خودا ئه‌وه‌ی حوكمی ده‌دات، به‌هێزه. پاشاكانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا داوێنپیسییان كردووه و به سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاون، بۆی ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن، كاتێ دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی ده‌بینن. له ترسی ئازاره‌كه‌ی له دووره‌وه ده‌وه‌ستن و ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره مه‌زنه‌كه! ئه‌ی باڤل! شاره به‌هێزه‌كه! چونكه له كاژێرێكدا سزادانت هات. بازرگانانی زه‌وی ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن، چونكه ئیتر كه‌س كاڵایان لێ ناكڕێت، كاڵای زێڕ و زیو و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری، كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و ئاورێشم و قرمز، هه‌موو دارێكی بۆندار و هه‌موو ده‌فرێكی عاج و هه‌موو قاپێک له داری گرانبه‌ها، مس و ئاسن و مه‌ڕمه‌ڕ، دارچین و بۆنوبه‌رام و بخوور و موڕ و لبان، مه‌ی و ڕۆن و ئاردی تایبه‌ت و گه‌نم، مه‌ڕوماڵات، ئه‌سپ و گالیسكه، له‌ش و گیانی مرۆڤ. ده‌ڵێن: به‌رهه‌می شه‌یدای دڵت له ده‌ست چوو، هه‌موو سامان و سه‌ڵته‌نه‌تت لێ بڕا و ئیتر هه‌رگیز نایاندۆزیته‌وه. بازرگانانی ئه‌م شتانه كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له ترسی ئازاره‌كه‌ی له دووره‌وه ده‌وه‌ستن، ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن و ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا!، ئه‌ی شاره مه‌زنه‌كه، كه به كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و قرمز پۆشرابوویت، به زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابوویته‌وه! چونكه له یه‌ک كاژێردا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ئاوا له‌ده‌ست چوو! هه‌موو كه‌شتییه‌وان و گه‌شتیاران و كارمه‌ندانی كه‌شتی و هه‌موو ده‌ریاوانان، له دووره‌وه وه‌ستان. كاتێ چاویان به دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی كه‌وت هاواریان كرد و وتیان: چ شارێک وه‌كو شاره مه‌زنه‌كه‌یه؟ خۆڵیان به‌سه‌ری خۆیاندا ده‌كرد، به گریان و شیوه‌نه‌وه هاواریان كرد و وتیان: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره مه‌زنه‌كه! ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن كه‌شتی ده‌ریا له سامانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! چونكه له كاژێرێكدا به فیڕۆ چوو! ئه‌ی ئاسمان و په‌یامبه‌ره پارسا‌كان و پێغه‌مبه‌ران پێی دڵشاد بن! چونكه خودا له‌به‌ر ئێوه حوكمی ئه‌وی دا”. ئینجا فریشته‌یه‌كی به‌هێز به‌ردێكی هه‌ڵگرت، وه‌ک به‌رداش مه‌زن بوو، فڕێیدایه ده‌ریا و وتی: “ئاوا به توندی شاری باڤلی مه‌زن فڕێده‌درێت، هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه. ئیتر ده‌نگی ژه‌نیارانی ته‌میره و گۆرانیبێژان و شمشاڵ و كه‌ڕه‌نا تیایدا نابیسترێت. هه‌رگیز پیشه‌سازی هیچ پیشه‌یه‌كیش له تۆدا نادۆزرێته‌وه، ده‌نگی ئاش له تۆدا نابیسترێت. هیچ چرایه‌ک تیایدا هه‌ڵناكرێت، ئیتر ده‌نگی بووک و زاوا تیایدا نابیسترێت. چونكه بازرگانه‌كانت گه‌وره‌ی زه‌وی بوون. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به جادووگه‌ریی تۆ گومڕابوون. تیایدا خوێنی پێغه‌مبه‌ران و پارسا‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا كوژران دۆزراونه‌ته‌وه”.
بینین 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 4:18-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان