پاشان بینیم كاوڕه‌ێک له‌سه‌ر كێوی سهیۆن ڕاوه‌ستابوو، سه‌د و چل و چوار هه‌زاری له‌گه‌ڵ بوو، ناوی باوكی ئه‌ویان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسرابوو. له ئاسمانه‌وه ده‌نگێكم بیست، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر و ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌یه‌كی مه‌زن. ده‌نگێكی وه‌ک ته‌میره‌شم بیست كه ژه‌نیاران لێیانده‌دا. له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه فێرببێت، جگه له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له زه‌وییه‌وه كڕابوونه‌وه. ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه، چونكه بێگه‌ردن، ئه‌وانه به‌دوای كاوڕه‌كه ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه وه‌ک نۆبه‌ره بۆ خودا و كاوڕه‌كه له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون. درۆ له ده‌میاندا نادۆزرێته‌وه، له به‌رده‌م ته‌ختی خودا گله‌ییان له‌سه‌ر نییه. ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده ببه‌خشێته دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه و هۆز و زمان و گه‌لێک. به ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه كاتی حوكمدان هاتووه. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”. فریشته‌یه‌كی دیكه، دووه‌م، له‌دوایه‌وه ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره مه‌زنه‌كه، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه!” فریشته‌یه‌كی دیكه، سێیه‌م، له‌دوایانه‌وه به ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یووت: “ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ببات، نیشانه‌ی سه‌ر ده‌ستی یان نێوچه‌وانی وه‌ربگرێت، ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه، كه به ساده‌یی له جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه. له‌به‌رده‌م فریشته پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت. دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”. ئه‌مه‌یه دانبه‌خۆداگرتنی پارسا‌كان. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا و باوه‌ڕی ئیشۆع ده‌پارێزن. گوێم له ده‌نگێک بوو له ئاسمانه‌وه ده‌یفه‌رموو: “بنووسه: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له ئێستاوه له په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه، چونكه كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”. پاشان ته‌ماشام كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ورێكی سپیه، له‌سه‌ر هه‌وره‌كه یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتووه، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ر بوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه بوو. فریشته‌یه‌كی دیكه له په‌رستگا ده‌رچوو و به ده‌نگێكی به‌رز بانگی دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه‌ی كرد: “داسه‌كه‌ت بنێره و بدروه‌وه، چونكه كاتی دروێنه هاتووه و به‌رهه‌م پێگه‌یشتووه”. جا دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه داسه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌شاند و زه‌وی دروایه‌وه. فریشته‌یه‌كی دیكه له‌و په‌رستگایه‌ی كه له ئاسمانه ده‌رچوو، ئه‌ویش داسێكی تیژی پێ‌بوو. فریشته‌یه‌كی دیكه له قوربانگاوه ده‌رچوو و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به ده‌نگێكی مه‌زن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داسه تیژه‌كه‌ی پێ‌بوو دووا و وتی: “داسه تیژه‌كه‌ت بنێره و هێشووه‌كانی ڕه‌زی زه‌وی كۆبكه‌وه، چونكه ترێكه‌ی پێگه‌یشتووه”. فریشته‌كه داسه‌كه‌ی وه‌شانده زه‌وی و ڕه‌زه‌كانی زه‌وی ڕنی، فڕێیدایه نێو گوشه‌ره مه‌زنه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا. گوشه‌ره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی شار گوشرا، تاكو به‌رزی لغاوی ئه‌سپ، هه‌زار و شه‌ش سه‌د ستادیا خوێن له گوشه‌ره‌كه ده‌رچوو.
بینین 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 1:14-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان