لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

بینین 9:1-16

بینین 9:1-16 PNTZS

من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ ته‌نگانه‌ و له‌ پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ دوورگه‌یه‌ک بووم به‌ په‌تامون ناوده‌برا. له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار له‌ ڕووحدا بووم، له‌ پشتمه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو، وه‌ک ده‌نگی كه‌ڕه‌نا، فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له‌ په‌رتووكێک بینووسه‌وه‌ و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره‌، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”. ئاوڕم دایه‌وه‌ تاكو ئه‌و ده‌نگه‌ ببینم كه‌ له‌گه‌ڵم ده‌دووا، كاتێ ئاوڕم دایه‌وه‌ حه‌وت چرادانی زێڕینم بینی، له‌ناوه‌ڕاستی چرادانه‌كاندا یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤم بینی، جلێكی ئاودامانی له‌به‌ردا بوو، پشتێنێكی زێڕینی له‌لای سنگی به‌ستبوو، سه‌ر و قژی سپی وه‌ک خوری و وه‌ک به‌فر سپی بوون و چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگر بوون. پێیه‌كانی وه‌ک مسێكی خاوێن كه‌ له‌ كووره‌ پوخته‌ كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر بوو، حه‌وت هه‌ساره‌ی له‌ ده‌سته‌ڕاستی بوو، شمشێرێكی تیژی دوو ده‌میش له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو كه‌ به‌وپه‌ڕی تینی ده‌دره‌وشێته‌وه‌.