لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:95-8

په‌سنییه‌كان 1:95-8 PNTZS

وه‌رن په‌سنی‌ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێین، ده‌نگ هه‌ڵببڕین بۆ تاشه‌به‌ردی ڕزگاریمان. به‌ سوپاسه‌وه‌ بچینه‌ به‌رده‌می، به‌ په‌سنیه‌وه‌ ده‌نگی بۆ هه‌ڵببڕین. چونكه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندێكی مه‌زنه‌، پاشایه‌كی گه‌وه‌ره‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌ندكان. قوڵاییه‌‌كانی زه‌وی به‌ ده‌سته‌ و ترۆپكی شاخه‌كان هی ئه‌ون. ده‌ریا هی ئه‌وه‌ و ئه‌و دروستی كردووه‌. به‌ ده‌ستی خۆی وێنه‌ی وشكایی كێشاوه‌. وه‌رن، كڕنۆشی بۆ ببه‌ین و له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری ئافرێنه‌رمان چۆک دابده‌ین. چونكه‌ ئه‌و خوداوه‌ندمانه‌ و ئێمه‌ گه‌لی له‌وه‌ڕگای ئه‌وین و مه‌ڕی ده‌ستی ئه‌وین. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ ده‌نگی بوو. دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له‌ مه‌ریبا، وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌سا له‌ بیاباندا.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 95:1-8 شێوەکاری؟؟؟