لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 9:89-18

په‌سنییه‌كان 9:89-18 PNTZS

ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌ڵچوونی ده‌ریادا هه‌یه‌. كه‌ شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزده‌بنه‌وه‌، هێمنیان ده‌كه‌یته‌وه‌. وه‌ک بریندارێكی سه‌خت ڕاهه‌بت پان كرده‌وه‌. به‌ هێزی بازووت دوژمنه‌كانت په‌رت كرد. ئاسمانان هی تۆیه‌ هه‌روه‌ها زه‌ویش. گه‌ردوون و هه‌رچی تێیدایه‌ تۆ داتمه‌زراندوه‌. باكوور و باشوور تۆ ئافریده‌ت كردوون. تابۆر و حه‌ڕمۆن بۆ ناوی تۆ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. بازوی به‌توانات هه‌یه‌. ده‌ستت به‌هێزه‌. ده‌سته‌ ڕاستت به‌رزه‌. دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بناغه‌ی ته‌ختی تۆن. میهره‌بانی و سه‌رڕاستی له‌ به‌رده‌می تۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ده‌زانن ده‌نگ هه‌ڵببڕن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ڕووناكی ڕوخسارت ڕێ ده‌كه‌ن. به‌ ناوی تۆوه‌ به‌ درێژایی ڕۆژ شادمان ده‌بن. به‌ دادپه‌روه‌ریی تۆ به‌رز ده‌بنه‌وه‌. چونكه‌ تۆ شانازیی هێزی ئه‌وانیت، ئێمه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندیی تۆ قۆچمان به‌رز ده‌بێته‌وه‌. چونكه‌ قه‌ڵغانمان هی په‌روه‌ردگاره‌. پاشامان هی پارساكه‌ی ئیسڕائیله‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان