دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بناغه‌ی ته‌ختی تۆن. میهره‌بانی و سه‌رڕاستی له به‌رده‌می تۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ده‌زانن ده‌نگ هه‌ڵببڕن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ڕووناكی ڕوخسارت ڕێ ده‌كه‌ن. به ناوی تۆوه به درێژایی ڕۆژ شادمان ده‌بن. به دادپه‌روه‌ریی تۆ به‌رز ده‌بنه‌وه. چونكه تۆ شانازیی هێزی ئه‌وانیت، ئێمه به ڕه‌زامه‌ندیی تۆ قۆچمان به‌رز ده‌بێته‌وه. چونكه قه‌ڵغانمان هی په‌روه‌ردگاره. پاشامان هی پارساكهی ئیسڕائیله. جارێک له بینین‌دا قسه‌ت بۆ خوداناسه‌كه‌ی خۆت كرد و فه‌رمووت: “هێزم به پاڵه‌وان به‌خشی. له‌نێو گه‌ل هه‌ڵبژارده‌م به‌رزكرده‌وه. داویدی به‌نده‌ی خۆم دۆزییه‌وه. به ڕۆنی پارسام ده‌ستنیشانم كرد. ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێوه‌ی ده‌چه‌سپێت. هه‌روه‌ها بازووم به‌هێزی ده‌كات. دوژمن به‌سه‌ریدا زاڵ نابێت. نابێته ژێر ده‌سته‌ی ڕۆڵه‌ی زۆردار. له به‌رده‌می خۆی دوژمنانی تێكده‌شكێنم. ناحه‌زانی تووشی به‌ڵا ده‌كه‌م. سه‌رڕاستی و میهره‌بانیی منی له‌گه‌ڵدایه. به ناوی منه‌وه قۆچی به‌رز ده‌بێته‌وه. واده‌كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌ریاوه بێت. ده‌سته ڕاستی به‌سه‌ر ڕووباره‌كان. بۆم هاوار ده‌كات: تۆ باوكمی. خوداوه‌ندی منی. تاشه‌به‌ردی ڕزگاری منی. منیش ده‌یكه‌م به نۆبه‌ره‌ی خۆم. به‌رزترین له پاشایانی زه‌وی. تاهه‌تایه میهره‌بانیی خۆمی بۆ ده‌پارێزم. په‌یمانی من بۆ ئه‌و ده‌چه‌سپێت. واده‌كه‌م تاهه‌تایه نه‌وه‌ی هه‌بێت. ته‌ختیشی وه‌ک ڕۆژگاری ئاسمانان بێت. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانی واز له فێركردنم بهێنن. ڕێگای یاساكانی من نه‌گرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی فه‌رزه‌كانم بكه‌ن، ڕاسپارده‌كانم به‌جێ نه‌گه‌یه‌نن. به دار ڕاوی یاخیبوونه‌كانیان ده‌نێم. به لێدان گوناهه‌كانیان. به‌ڵام میهره‌بانیی خۆمی لێناكه‌مه‌وه، درۆ ناكه‌م ده‌رباره‌ی سه‌رڕاستییه‌كه‌م. په‌یمانی خۆم ناشكێنم و ئه‌وه‌ی له زارم ده‌رچووه نایگۆڕم. جارێک سوێندم به پارسایی خۆم خوارد. درۆ له‌گه‌ڵ داوید ناكه‌م: تاهه‌تایه نه‌وه‌ی ده‌مێنێت و ته‌ختی وه‌ک خۆر له به‌رده‌ممدایه. هه‌میشه وه‌ک مانگ ده‌چه‌سپێت. ئه‌و گه‌واهیده‌ره‌ی له ئاسمانیشه سه‌رڕاسته”. سیلاه.
په‌سنییه‌كان 89 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 89
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 14:89-37
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان