لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:72-14

په‌سنییه‌كان 1:72-14 PNTZS

خودایه‌، دادپه‌روه‌ری خۆت بده‌ به‌ پاشا، چاكخوازیت به‌ كوڕی پاشا. با به‌ دادپه‌روه‌ری حوكمی گه‌له‌كه‌ت بكات، هه‌ژاره‌كانتیشت به‌ ڕه‌وا. با چیاكان ئاشتی بۆ گه‌ل دابین بكه‌ن، گرده‌كانیش بێتاوانی. با دادوه‌ری كڵۆڵانی گه‌ل بكات. ڕۆڵه‌ی نه‌داران ڕزگار بكات، سته‌مكارانیش وردوخاش بكات. نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ لێت بترسن، تاكو خۆر و مانگ مابێت. وه‌ک باران به‌سه‌ر گیادا ببارێت، وه‌ک هه‌ور زه‌وی ئاو بدات. خوداناسان له‌ ڕۆژانی ئه‌و شكۆفه‌ ده‌كه‌ن، ئاشتییه‌كی زۆر ده‌بێت تا فه‌وتانی مانگ. له‌ ده‌ریاوه‌ تا ده‌ریا و له‌ ڕووباره‌وه‌ تا ئه‌و په‌ڕی زه‌وی حوكم ده‌كات. بیاباننشینه‌كان چۆكی بۆ داده‌ده‌ن و دوژمنانی تۆز ده‌لێسنه‌وه‌. پاشاكانی ته‌رشیش و دوورگه‌ دووره‌كان به‌خشین ده‌نێرن، پاشاكانی شه‌با و سه‌با دیاری بۆ دێنن. هه‌موو پاشاكان كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌یپه‌رستن. چونكه‌ نه‌دار كه‌ هاواری بۆ بكات، ده‌ربازی ده‌كات، هه‌ژاریش كه‌ یارمه‌تیده‌ری نییه‌. به‌زه‌یی به‌ لاواز و نه‌داردا دێته‌وه‌، گیانی هه‌ژاره‌كان ڕزگار ده‌كات، گیانیان له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و توندوتیژی ده‌كڕێته‌وه‌، خوێنی ئه‌وان له‌لای به‌نرخه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان