خودایه، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. به‌پێی زۆری به‌زه‌یی خۆت یاخیبوونم بسڕه‌وه. زۆر له تاوانم بمشۆره‌وه و له گوناهم بێگه‌ردم بكه‌وه. چونكه من یاخیبوونم ده‌زانم، هه‌میشه گوناهم له به‌رده‌ممدایه. ته‌نها دژ به تۆ گوناهم كرد، له‌به‌رچاوی تۆ خراپه‌م كرد، تاكو له قسه‌كانتدا ڕاست بیت، دادپه‌روه‌ر بیت له حوكمه‌كانت. ئه‌وه‌تا من به زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم له‌و كاته‌وه كه دایكم سكی به من پڕ بووه. ئه‌وه‌تا له ناوه‌ڕۆكه‌وه به ڕه‌وا دڵشاد ده‌بیت، له وێژدانه‌وه فێری داناییم ده‌كه‌یت. به زوفا بێگه‌ردم بكه‌وه و بێگه‌رد ده‌بم، بمشۆره‌وه و له به‌فر سپی‌تر ده‌بم.
په‌سنییه‌كان 51 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 51
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:51-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان