ئه‌ی گه‌لی من، گوێ بگرن تا قسه بكه‌م. ئه‌ی ئیسڕائیل، تا گه‌واهیت له‌سه‌ر بده‌م: من خودام، خودای تۆم. سه‌رزه‌نشتت ناكه‌م له‌سه‌ر قوربانییه‌كانت، چونكه قوربانییه سووتاوه‌كانت هه‌میشه له‌به‌رده‌مم دایه. من پێویستیم به گای ماڵه‌كه‌ت نییه، پێویستیم به گیسكی مێگه‌له‌كه‌ت نییه. چونكه هه‌موو گیانه‌وه‌رانی دارستان و مێگه‌له‌كانی سه‌ر هه‌زاره‌ها گرد هی منن. هه‌موو باڵنده‌ی چیاكان ده‌ناسم، هه‌موو زینده‌وه‌رانی ده‌شت وده‌ر هی منن. ئه‌گه‌ر برسی بم، به تۆ ناڵێم، چونكه جیهان و هه‌رچی تێیدایه هی منه. ئایا من گۆشتی گا ده‌خۆم، یان خوێنی گیسک ده‌خۆمه‌وه؟ قوربانیی سوپاسگوزاری بۆ خودا بكه، نه‌زره‌كانت به‌رامبه‌ر هه‌ره‌به‌رز بهێنه دی، له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا داوام لێ بكه، ده‌ربازت ده‌كه‌م و شكۆدارم ده‌كه‌یت.
په‌سنییه‌كان 50 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 50
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 7:50-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان