به‌ڵام خودا به به‌دكار ده‌فه‌رمووێ: “تۆ كێیت باسی فه‌رزه‌كانم من ده‌كه‌یت و په‌یمانی منت به‌سه‌ر زماندا دێت؟ تۆ كه ڕقت له ته‌مبێكردنه و قسه‌ی منت پشتگوێ خستووه. كاتێ دزێک ببینیت، په‌سه‌ندی ده‌كه‌یت، بهشت له‌گه‌ڵ داوێنپیسانه. ده‌مت به خراپه ده‌كه‌یته‌وه، زمانت فێڵبازی داده‌هێنێت. داده‌نیشیت و دژی براكه‌ت قسه‌ده‌كه‌یت. بوختان بۆ كوڕی دایكت هه‌ڵده‌به‌ستیت. ئه‌مانه‌ت كردووه و من بێده‌نگ بووم. وات زانی منیش وه‌ک تۆم. به‌ڵام من سه‌رزه‌نشتت ده‌كه‌م و ڕووبه‌ڕوو تاوانبارت ده‌كه‌م. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خوداتان له‌بیركردووه، ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرن، ده‌نا ڕاوتان ده‌كه‌م، كه‌سیش نایه‌ته فریاتان. ئه‌وه‌ی قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكات، شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆی ڕێک بكات ڕزگاریی خودای نیشان ده‌ده‌م”.
په‌سنییه‌كان 50 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 50
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 16:50-23
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان