به‌دكار پیلان دژی خوداناس ده‌نێته‌وه و ددانی لێ جیڕده‌كاته‌وه، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پێی پێده‌كه‌نێت، چونكه ده‌زانێ ڕۆژی هاتووه! به‌دكاران شمشێر هه‌ڵده‌كێشن و كه‌وانه‌كانیان ده‌چه‌مێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار و نه‌داره‌كان بپێكن، بۆ كوشتنی ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ڕاسته. به‌ڵام شمشێره‌كانیان ده‌چێته نێو دڵێ خۆیان، كه‌وانه‌كانیان ده‌شكێت. ئه‌و كه‌مه‌ی كه خوداناس هه‌یه‌تی، له سامانی به‌دكاران زۆر باشتره. چونكه به‌دكاره‌كان بازوویان ده‌شكێت، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پشتی خوداناسان ده‌گرێت. په‌روه‌ردگار ڕۆژانی بێتاوانه‌كان ده‌زانێت، میراتیان تاهه‌تایه ده‌مێنێت. له ڕۆژگاری خراپ شه‌رمه‌زار نابن، له ڕۆژگاری برسیێتیدا تێر ده‌بن. چونكه به‌دكاران ده‌فه‌وتێن، دوژمنه‌كانی په‌روه‌ردگاریش وه‌ک جوانی له‌وه‌ڕگا له‌ناوچوون، وه‌ک دووكه‌ڵ له‌ناوچوون. به‌دكار قه‌رز ده‌كات و پێی نادرێته‌وه، به‌ڵام خوداناس به دڵفراوانییه‌وه ده‌به‌خشێت. چونكه داڕشتكراوانی ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه، به‌ڵام نه‌فره‌تلێكراوان دوایان ده‌بڕدرێته‌وه. په‌روه‌ردگار هه‌نگاوه‌كانی مرۆڤ جێگیر ده‌كات و به‌ڕێگاكه‌ی دڵخۆش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ساتمه بكات، ناكه‌وێت، چونكه په‌روه‌ردگار به ده‌ستی خۆی پشتی ده‌گرێت. من گه‌نج بووم و ئێستا پیرم، نه‌مدی خوداناس وازی لێبهێنرێت، یان نه‌وه‌كانی سواڵی نان بكه‌ن. هه‌رده‌م دڵفراوانه و قه‌رز ده‌دات، نه‌وه‌كانیشی داڕشت دار ده‌بن. له به‌دكاری لابده و چاكه بكه، ئینجا تاهه‌تایه له زه‌ویه‌كه نیشته‌جێ ده‌بیت. چونكه په‌روه‌ردگار حه‌ز له ڕه‌وا ده‌كات، واز له خۆشه‌ویستانی ناهێنێت. تاهه‌تایه ده‌پارێزرێن، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه، خوداناسان ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه و تاهه‌تایه له سه‌ری نیشته‌جێ ده‌بن. ده‌می خوداناس به دانایی ده‌ده‌وێت، زمانیشی باسی ڕوا ده‌كات.
په‌سنییه‌كان 37 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 37
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 12:37-30
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان