لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:37-26

په‌سنییه‌كان 1:37-26 PNTZS

ئاره‌زووی خراپه‌كاران مه‌كه‌ و ئیره‌یی به‌ به‌دكاران مه‌به‌. چونكه‌ وه‌ک گیان، زوو ده‌بڕێنه‌وه‌، وه‌ک گژو گیای سه‌وز سیس ده‌بن. پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌سته‌ و چاكه‌ بكه‌، له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ نیشته‌جێ‌ به‌ و چاودێریی سه‌رڕاستی بكه‌. چێژ له‌ په‌روه‌ردگار وه‌رگره‌، ئاره‌زووه‌كانی دڵت پێده‌به‌خشێت. ڕێگای خۆت به‌ په‌روه‌ردگار بسپێره‌ و پشتی پێ ببه‌سته‌، ئه‌و به‌ ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت. پێتاوانیت وه‌ک ڕووناكی ده‌رده‌خات، مافت وه‌ک خۆری نیوه‌ڕۆ. له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار بێ ده‌نگ به‌ و به‌ ئارامیه‌وه‌ چاوه‌ڕێی بكه‌، مه‌شڵه‌ژێ‌ كاتێ ئه‌وانه‌ له‌ ڕێگاكانیان سه‌رده‌كه‌ون، كاتێ فێڵه‌كانیان جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن. له‌ تووڕه‌یی خۆت بپارێزه‌ و له‌ كینه‌ خۆت لاده‌، مه‌شڵه‌ژێ ده‌نا به‌ره‌و خراپه‌ت ده‌بات. چونكه‌ به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به‌ په‌روه‌ردگاره‌، ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌دكار نامێنێت، ده‌ڕوانیته‌ شوێنه‌كه‌ی، له‌وێ‌ نه‌ماوه‌. به‌ڵام دڵنه‌رمه‌كان ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌ و چێژ له‌ زۆریی ئاشتی وه‌رده‌گرن. به‌دكار پیلان دژی خوداناس ده‌نێته‌وه‌ و ددانی لێ‌ جیڕده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پێی پێده‌كه‌نێت، چونكه‌ ده‌زانێ‌ ڕۆژی هاتووه‌! به‌دكاران شمشێر هه‌ڵده‌كێشن و كه‌وانه‌كانیان ده‌چه‌مێننه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار و نه‌داره‌كان بپێكن، بۆ كوشتنی ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ڕاسته‌. به‌ڵام شمشێره‌كانیان ده‌چێته‌ نێو دڵێ‌ خۆیان، كه‌وانه‌كانیان ده‌شكێت. ئه‌و كه‌مه‌ی كه‌ خوداناس هه‌یه‌تی، له‌ سامانی به‌دكاران زۆر باشتره‌. چونكه‌ به‌دكاره‌كان بازوویان ده‌شكێت، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پشتی خوداناسان ده‌گرێت. په‌روه‌ردگار ڕۆژانی بێتاوانه‌كان ده‌زانێت، میراتیان تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێت. له‌ ڕۆژگاری خراپ شه‌رمه‌زار نابن، له‌ ڕۆژگاری برسیێتیدا تێر ده‌بن. چونكه‌ به‌دكاران ده‌فه‌وتێن، دوژمنه‌كانی په‌روه‌ردگاریش وه‌ک جوانی له‌وه‌ڕگا له‌ناوچوون، وه‌ک دووكه‌ڵ له‌ناوچوون. به‌دكار قه‌رز ده‌كات و پێی نادرێته‌وه‌، به‌ڵام خوداناس به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ ده‌به‌خشێت. چونكه‌ داڕشتكراوانی ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌، به‌ڵام نه‌فره‌تلێكراوان دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌. په‌روه‌ردگار هه‌نگاوه‌كانی مرۆڤ جێگیر ده‌كات و به‌ڕێگاكه‌ی دڵخۆش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ساتمه‌ بكات، ناكه‌وێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ستی خۆی پشتی ده‌گرێت. من گه‌نج بووم و ئێستا پیرم، نه‌مدی خوداناس وازی لێبهێنرێت، یان نه‌وه‌كانی سواڵی نان بكه‌ن. هه‌رده‌م دڵفراوانه‌ و قه‌رز ده‌دات، نه‌وه‌كانیشی داڕشت دار ده‌بن.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان