ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگاكانی خۆتم پێ بناسێنه. ڕێبازه‌كانی خۆتم فێر بكه. له ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه و فێرم بكه، چونكه تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به درێژایی ڕۆژ ئومێدم به تۆیه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و چاكه‌ی خۆت له بیر بێت، چونكه له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بوونه. گوناهه‌كانی گه‌نجێتیم و یاخیبوونه‌كانم به بیری خۆت مه‌هێنه‌وه. به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بیرم لێ بكه‌وه له‌پێناوی چاكی خۆت ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌روه‌ردگار چاک و سه‌رڕاسته، بۆیه گوناهباران فێری ڕاسته‌ڕێ ده‌كات. ڕاهێنانی دڵنه‌رمه‌كان ده‌كات بۆ ڕه‌وا، دڵنه‌رمه‌كان فێری ڕێگای خۆی ده‌كات.
په‌سنییه‌كان 25 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 25
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 4:25-9
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان