ئه‌ی په‌روه‌ردگار گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه. پشتم به تۆ به‌ستووه خودایه، شه‌رمه‌زارم مه‌كه. دوژمنانم پێ خۆش مه‌كه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به تۆ بێت، شه‌رمه‌زار نابن. به‌ڵكو ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌بن كه به‌بێ هۆ ناپاكی ده‌كه‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگاكانی خۆتم پێ بناسێنه. ڕێبازه‌كانی خۆتم فێر بكه. له ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه و فێرم بكه، چونكه تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به درێژایی ڕۆژ ئومێدم به تۆیه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و چاكه‌ی خۆت له بیر بێت، چونكه له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بوونه. گوناهه‌كانی گه‌نجێتیم و یاخیبوونه‌كانم به بیری خۆت مه‌هێنه‌وه. به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بیرم لێ بكه‌وه له‌پێناوی چاكی خۆت ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌روه‌ردگار چاک و سه‌رڕاسته، بۆیه گوناهباران فێری ڕاسته‌ڕێ ده‌كات. ڕاهێنانی دڵنه‌رمه‌كان ده‌كات بۆ ڕه‌وا، دڵنه‌رمه‌كان فێری ڕێگای خۆی ده‌كات. هه‌موو ڕێبازه‌كانی په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و ڕه‌وان بۆ ئه‌وانه‌ی كه په‌یمان و گه‌واهیه‌كانی ده‌پارێزن.
په‌سنییه‌كان 25 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 25
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:25-10
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان