فێركردنی په‌روه‌ردگار ته‌واوه، ده‌روون ده‌بووژێنێته‌وه. گه‌واهییه‌كانی په‌روه‌ردگار ڕاستن، نه‌زان ده‌كه‌ن به دانا. ڕاسپارده‌كانی په‌روه‌ردگار دروستن، دڵ خۆش ده‌كه‌ن. فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بێگه‌رده، چاو ڕۆشن ده‌كاته‌وه. ترسی په‌روه‌ردگار خاوێنه، تاهه‌تایه جێگیره. حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار ڕه‌وان، هه‌مووی دادپه‌روه‌رانه‌ن. له زێڕ دڵگیرترن، له زێڕی سافی زۆر، له هه‌نگوین شیرینترن، له دڵۆپی شانه‌ی هه‌نگوین. به‌نده‌كه‌ت به‌وانه ئاگاداركراوتهوه، په‌یڕه‌وكردنیان پاداشتی مه‌زنه. كێ هه‌ست به هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌كات؟ گوناهه شاراوه‌كانم ببه‌خشه. به‌نده‌كه‌ت له یاخیبووان بپارێزه، وامه‌كه به‌سه‌رمدا زاڵ بن. ئه‌وسا بێ گله‌یی ده‌بم، له گوناهێكی مه‌زن بێبه‌ری ده‌بم. با قسه‌ی زارم و بیركردنه‌وه‌ی دڵم جێی ڕه‌زامه‌ندی تۆ بێت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تاشه‌به‌ردی من و ڕزگاریده‌رم.
په‌سنییه‌كان 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 7:19-14
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان