چونكه تۆ گه‌لی به‌دبه‌خت ڕزگار ده‌كه‌یت، لووتی لووتبه‌رزانیش ده‌شكێنیت. چونكه تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار چراكه‌م داده‌گیرسێنیت، خودام تاریكیم بۆ ڕووناكی ده‌كه‌یته‌وه. چونكه به یارمه‌تی تۆ ده‌توانم له‌شكرێک تێكبشكێنم، له‌گه‌ڵ خودای خۆم ده‌توانم به‌سه‌ر شووره‌كاندا سه‌ربكه‌وم. ڕێگای خودا ته‌واوه. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار خاوێنه. ئه‌و قه‌ڵغانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن. چونكه له په‌روه‌ردگار زیاتر كێ خوداوه‌نده؟ له خودا زیاتر كێ تاشه‌به‌رده‌كه‌یه؟ خوداوه‌نده، كه كه‌مه‌رمی به هێز به‌ستووه، ڕێگای من ته‌واو ده‌كات. پێیه‌كانم وه‌ک پێی ئاسک لێده‌كات، له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانم ڕامده‌گرێت. ده‌سته‌كانم فێری جه‌نگ ده‌كات، تا بتوانم به بازووم كه‌وانی مس بچه‌مێنمه‌وه. قه‌ڵغانی ڕزگاری خۆت پێ به‌خشیوم، به ده‌ستی ڕاستت پشتم ده‌گریت، به نیانیی خۆت گه‌وره‌م ده‌كه‌یت. جێی هه‌نگاوه‌كانم به‌رین ده‌كه‌یت، تا پاژنه‌م نه‌خلیسكێت. دوژمنه‌كانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن، تا له‌ناوم نه‌بردن نه‌گه‌ڕامه‌وه. وردوخاشیان ده‌كه‌م كه نه‌توانن هه‌ستنه‌وه، له ژێر پێم ده‌كه‌ون. كه‌مه‌رم به هێز ده‌به‌ستیت بۆ جه‌نگ، وا له دوژمنه‌كانم ده‌كه‌ی له‌به‌ر پێم بكه‌ون.
په‌سنییه‌كان 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 27:18-39
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان