خۆشمده‌وێی په‌روه‌ردگار، ئه‌ی هێزی من. په‌روه‌ردگار تاشه‌به‌ردی منه، قه‌ڵامه و ده‌ربازگه‌رمه. خوداوه‌ندم تاشه‌به‌ردی منه كه په‌نای بۆ ده‌به‌م. قه‌ڵغانمه، قۆچی ڕزگاریمه، په‌ناگامه. له په‌روه‌ردگاری ستایشكراو ده‌پاڕێمه‌وه، له دوژمنه‌كانم ڕزگارم ده‌كات. په‌ته‌كانی مه‌رگ شه‌ته‌كیان داوم، لێشاوه‌كانی له‌ناوچوون زه‌نده‌قیان بردم. په‌ته‌كانی دۆڵی بێ‌بن به ده‌ورمدا ته‌نیوه. بۆسه‌كانی مه‌رگ پێمه‌وه لكاون. له ته‌نگانه‌مدا له په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه، هاوارم بۆ خوداوه‌ندم كرد، له په‌رستگاكه‌ی گوێی له‌ده‌نگم بوو، هاوارم گه‌یشته به‌ر گوێی. ئینجا زه‌وی له‌رزی و هه‌ژا، بناغه‌ی چیاكانیش ڕاژه‌نین و له‌رزین چونكه تووڕه بوو. دووكه‌ڵ له لووتی به‌رزبووه‌وه، ئاگر له ده‌می هه‌ستا. پشكۆی داگیرساوی لێوه ده‌رچوو. ئاسمانانی لێككردهوه و دابه‌زییه خواره‌وه، ته‌م له‌ژێر پێی بوون. سواری كه‌ڕوب بوو و فڕی، به‌سه‌ر باڵی بادا به‌رز بووه‌وه. تاریكی كرده په‌رده له ده‌وری خۆیدا، ته‌می پڕ ئاو و تاریكی هه‌وری كرده به چه‌تری خۆی. له تیشكی به‌رده‌می هه‌وره‌كان شه‌قبوون. ته‌رزه و پشكۆی ئاگر. په‌روه‌ردگار له ئاسمانان‌دا گرمه‌ی هات، هه‌ره‌به‌رز ده‌نگی هات، ته‌رزه و پشكۆی ئاگر. تیره‌كانی هاویشت و بڵاوه‌ی پێ كردن، به بروسكه‌ی زۆر په‌رێشانی كردن. بنی ده‌ریاكان ده‌ركه‌وتن، بناغه‌كانی زه‌وی ده‌ركه‌وتن، له سه‌رزه‌نشتی تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له هه‌ناسه‌ی لووتی تۆ.
په‌سنییه‌كان 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:18-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان