ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان چاكه. چونكه چه‌ند خۆشه. ستایشكردن شیاوه. په‌روه‌ردگار یروشلایم بنیاد ده‌نێته‌وه. ڕاپێچكراوانی ئیسڕائیل كۆده‌كاته‌وه. دڵشكاوان چاک ده‌كاته‌وه و برینیان ساڕ‌ێژ ده‌كات. ژماره‌ی هه‌ساره‌كان دیار ده‌كات. هه‌ریه‌كه‌یان به ناوێک بانگ ده‌كات. په‌روه‌ردگارمان مه‌زنه و هێزی مه‌زنه. تێگه‌یشتنی بێ سنووره. په‌روه‌ردگار یارمه‌تیی دڵنه‌رمه‌كان ده‌دات و به‌دكاران بۆ زه‌وی نزم ده‌كاته‌وه. به سوپاسه‌وه وه‌ڵامی په‌روه‌ردگار بده‌نه‌وه. به عوود په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان بڵێن. ئه‌وه‌ی ئاسمانان به هه‌ور داده‌پۆشێت، باران بۆ زه‌وی ئاماده ده‌كات، گیا له‌سه‌ر چیاكان ده‌ڕوێنێت، خۆراكی ئاژه‌ڵ و بێچووه قه‌له‌ڕه‌شی ده‌م به قیڕه ده‌دات. به هێزی ئه‌سپ خۆشحاڵ نایێت. به قاچی مرۆڤ دڵشاد نییه. په‌روه‌ردگار به‌وانه دڵشاده كه ترسی ئه‌ویان له دڵه. ئه‌وانه‌ی هیوایان به میهره‌بانیه‌كه‌ی هه‌یه.
په‌سنییه‌كان 147 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 147
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:147-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان