په‌روه‌ردگار پیرۆزه، تاشه‌به‌ردی منه، ئه‌وه‌ی مه‌شق به ده‌ستم ده‌كات بۆ شه‌ڕ، په‌نجه‌كانم بۆ جه‌نگ. ئه‌و میهره‌بانی و په‌ناگامه. تاشه‌به‌رد و ده‌ربازكاره بۆم، قه‌ڵغانمه و پشتم به‌و به‌ستووه، گه‌له‌كانی خستووه‌ته ژێر ڕكێفم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، مرۆڤ چییه تا بیناسی. كوڕی مرۆڤ چییه تا بیری لێ بكه‌یته‌وه؟ مرۆڤ له هه‌ناسه‌یه‌ک ده‌كات. ڕۆژگاریشی وه‌ک سێبه‌رێكی تێپه‌ڕیوه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئاسمانه‌كه‌ت لێكبكه‌روه و وه‌ره خواره‌وه. ده‌ست بده چیاكان و دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن. چه‌خماخه بده و دوژمنه‌كان په‌رت بكه. تیرت تێگره و بیانبه‌زێنه. له به‌رزاییه‌وه ده‌ستت درێژ بكه. فریام بكه‌وه و ده‌ربازم بكه، له ئاوی زۆر و له ده‌ستی بێگانه. ئه‌وانه‌ی به ده‌م قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، سوێندخواردنیان ساخته‌یه.
په‌سنییه‌كان 144 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 144
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:144-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان