پڕ به دڵ هاوار ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م. ڕزگارم بكه، گه‌واهییه‌كانت ده‌پارێزم. هه‌ڵده‌ستم پێش به‌ره‌به‌یان هاوارت بۆ ده‌هێنم. چاوه‌ڕێی فه‌رمووده‌كانی تۆ ده‌كه‌م. به‌درێژایی شه‌و به‌ئاگام، تا له فه‌رمووده‌كانت وردببمه‌وه. به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت گوێ له ده‌نگم بگره. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه. پیلانگێڕان نزیک بوونه‌وه. له فێركردنه‌كانت دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ زۆر نزیكیت، هه‌موو راسپارده‌كانت ڕه‌وان. له مێژه‌وه له گه‌واهییه‌كانت ده‌زانم، كه بۆ تاهه‌تایه داتناون. سه‌یری زه‌لیلیم بكه و ده‌ربازم بكه. چونكه فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیر ناكه‌م. پارێزه‌ری له گرفته‌كه‌م بكه و بمكڕه‌وه. به‌گوێره‌ی وشه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. ڕزگاری له به‌دكاران دووره. چونكه فه‌رزه‌كانی تۆیان نه‌ویست. به‌زه‌ییت زۆره ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه. دوژمنانم و ئه‌وانه‌ی دوام ده‌مچه‌وسێننه‌وه زۆرن. به‌ڵام له گه‌واهییه‌كانی تۆ لام نه‌داوه. ناپاكانم بینی بێزم هاته‌وه. ئه‌وانه‌ی وشه‌ی تۆیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه. ببینه كه حه‌ز له ڕاسپارده‌كانت ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. سه‌راپای وشه‌كانت ڕه‌وایه. هه‌موو حوكمه دادپه‌روه‌رییه‌كانت تاهه‌تایین. سه‌رۆكه‌كان به‌بێ هۆ ده‌مچه‌وسێننه‌وه. به‌ڵام دڵم له فه‌رمووده‌كه‌ی تۆ ده‌له‌رزێت. به فه‌رمووده‌كانت دڵشاد ده‌بم، وه‌ک یه‌كێک ده‌ستكه‌وتێكی زۆری چنگ كه‌وتبێت. ڕق و قینم له درۆیه، حه‌زم له فێركردنه‌كانی تۆیه. ڕۆژی حه‌وت جار ستایشت ده‌كه‌م، بۆ دادپه‌روه‌ریی حوكمه‌كانت. ئه‌وانه‌ی حه‌ز له فێركردنه‌كانت ده‌كه‌ن له‌وپه‌ڕی ئاشتیدان. ساتمه له هیچ شتێ ناكه‌ن. هیوام به ڕزگاریی تۆیه ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به ڕاسپارده‌كانی تۆم كرد. گیانم گه‌واهییه‌كانی تۆی پاراست. زۆر حه‌زم لێیانه. ڕاسپارده و گه‌واهیه‌كانی تۆ ده‌پارێزم، چونكه هه‌موو ڕێگاكانم له به‌رده‌متدان. ئه‌ی په‌روه‌ردگار با هاوارم بگاته لات. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت تێم بگه‌یه‌نه. با پاڕانه‌وه‌م بچێته ئاماده‌گیت. به‌گوێره‌ی وشه‌كه‌ت ده‌ربازم بكه. با لێوم ستایشی لێ بڕژێت، چونكه فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم ده‌كه‌یت. با زمانم گۆرانی به‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانت بڵێ، چونكه هه‌موو ڕاسپارده‌كانت دادپه‌روه‌رین. با ده‌ستت ئاماده‌بێت بۆ یارمه‌تیم. چونكه ڕاسپارده‌كانی تۆم هه‌ڵبژاردووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، من به په‌رۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێركردنه‌كانت شادیی منن. با گیانم بژیێته‌وه تا ستایشت بكه‌م، حوكمه‌كانت یارمه‌تیم بدات. وه‌ک به‌رخی وێڵ گومڕا بووم. به دوای به‌نده‌كه‌تدا بگه‌ڕێ، چونكه ڕاسپارده‌كانتم له‌بیر نه‌كردووه.
په‌سنییه‌كان 119 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 119
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 145:119-176
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان