وشه‌كانت چرایه بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووه و به‌جێی ده‌هێنم. كه باشخوازیی حوكمه‌كانت بپارێزم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زۆر ئازارم چێژتووه. جا به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ستایشه خۆویسته‌كانی ده‌مم ڕازی به، حوكمه‌كانی خۆتم فێر بكه. هه‌میشه گیانم له‌نێو ده‌ستمدایه. به‌ڵام فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیرناكه‌م. به‌دكاران ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه. به‌ڵام من له ڕاسپارده‌ی تۆ گومڕا نه‌بووم. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه میراتن بۆ من. چونكه ئه‌وان شادیی دڵمن. دڵم بۆ به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كانت ته‌رخان ده‌كه‌م. تاهه‌تایه و تا كۆتایی. ڕقم له كه‌سانی دوودڵه، حه‌زم له فێركردنه‌كانی تۆیه. تۆ په‌ناگا و قه‌ڵغانی منیت. هیوام به فه‌رمووده‌ی تۆیه. ئه‌ی به‌دكاره‌كان لێم دووركه‌ونه‌وه. تاكو ڕاسپارده‌كانی خودای خۆم بپارێزم. به‌پێی فه‌رموودكه‌ی خۆت پشتم بگره تا بژیم. له ئومێدی خۆم شه‌رمه‌زارم مه‌كه. پشتم بگره و ڕزگارده‌بم. هه‌میشه چاوم له فه‌رزه‌كانت ده‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له فه‌رزه‌كانت گومڕا بوون ڕه‌تیان ده‌كه‌یته‌وه، چونكه فێڵه‌كانیان پووچه. هه‌موو به‌دكارانی زه‌وی وه‌ک خڵت جیا ده‌كه‌یته‌وه، بۆیه حه‌زم له گه‌واهیه‌كانته. له‌شم له تۆقینی تۆ ده‌له‌رزێت و له حوكمه‌كانت ده‌ترسم. حوكم و دادپه‌روه‌ریم كردووه. ڕاده‌ستی سته‌مكارم مه‌كه. به‌ڵێن بده چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه‌یت، با لووتبه‌رزه‌كان نه‌مچه‌وسێننه‌وه. چاوم كز بوو له په‌رۆشیم بۆ ڕزگارییه‌كه‌ت. بۆ وشه‌ی باشخوازیت. به‌پێی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت ڕه‌فتار بكه. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. من به‌نده‌ی تۆم. تێم بگه‌یێنه. تا گه‌واهییه‌كانت بزانم. كاتی كاركردنه بۆ په‌روه‌ردگار. چونكه فێركردنه‌كانت شكێنراون. بۆیه حه‌زم له ڕاسپارده‌كانته، زیاتر له ئاڵتوون و له زێڕی پوخته‌كراو. بۆیه هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له هه‌موو شتێک به ڕاست ده‌زانم. ڕقم له هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته. گه‌واهییه‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، بۆیه گیانم ده‌یانپارێزێت. ده‌ركه‌وتنی فه‌رمووده‌كانت ڕووناكی ده‌به‌خشێت، تێگه‌یشتنیش به نه‌زانه‌كان. ده‌مم كرده‌وه و هه‌ناسه‌بڕكێمه. چونكه په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانتم. ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، وه‌ک ڕه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆش ده‌وێت. هه‌نگاوه‌كانم له وشه‌كه‌ت جێگیر بكه. مه‌هێڵه هیچ تاوانێک به‌سه‌رمدا زاڵ بێت. له سته‌می مرۆڤ بمكڕه‌وه. تا ڕاسپارده‌كانت بپارێزم. ڕووت به‌سه‌ر به‌نده‌ی خۆتدا بدره‌وشێنه‌وه، فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. جۆگه‌ی ئاو له چاوه‌كانم داده‌ڕژێت. چونكه فێركردنه‌كانی تۆیان په‌یڕه‌و نه‌كردووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ باشخوازیت، حوكمه‌كانت ڕاستن. ئه‌و گه‌واهیانه‌ی فه‌رمانت پێ داوه ڕه‌وان و جێی متمانه‌ن. دڵگه‌رمیم سووتاندمی، چونكه دوژمنانم فه‌رمووده‌كانی تۆیان له‌بیركردووه. وشه‌ی تۆ زۆر بێگه‌رده، به‌نده‌كه‌ت حه‌زی لێیه‌تی. من بچووک و ڕه‌تكراوه‌م، به‌ڵام ڕاسپارده‌كانت له یادناكه‌م. دادپه‌روه‌ریت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌ریه، فێركردنه‌كانت ڕه‌وان. ته‌نگانه و ناخۆشیم تووش بووه. به‌ڵام فه‌رمانه‌كانت شادیی منن. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌رن. تێم بگه‌یه‌نه تا بژیم.
په‌سنییه‌كان 119 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 119
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 105:119-144
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان