لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:119-16

په‌سنییه‌كان 1:119-16 PNTZS

به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه‌، ئه‌وانه‌ی به‌پێی فێركردنی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی ده‌پارێزن. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها تاوان ناكه‌ن و به‌ ڕێگای ئه‌ودا ده‌ڕۆن. تۆ ڕاسپارده‌كانت داوه‌. تا به‌ ته‌واوی بپارێزرێن. خۆزگه‌ ڕێگاكانم ده‌چه‌سپان له‌ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌كانت. ئه‌و كاته‌ شه‌رمه‌زار نه‌ده‌بووم. كه‌ ده‌مڕوانییه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت. به‌ دڵڕاستییه‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌م، كاتێ فێری حوكمه‌ دادپه‌روه‌ره‌كانت ده‌بم. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. به‌ ته‌واوی وازم لێ مه‌هێنه‌. گه‌نج به‌ چی ڕه‌فتاری خۆی بێگه‌رد ده‌كات؟ به‌ پاراستنی وشه‌كه‌ت. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ داوام كردی. مه‌هێڵه‌ له‌ ڕاسپارده‌كانت گومڕا بم. وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه‌، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به‌ تۆ نه‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ پیرۆزیت. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌. به‌ لێوه‌كانم، باسی هه‌موو حوكمه‌كانی زاری تۆ ده‌كه‌م. به‌ ڕێگای گه‌واهییه‌كانت شاد ده‌بم، وه‌ک كه‌سێک سامانێكی زۆر ده‌بینێته‌وه‌. له‌ ڕاسپارده‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. چاو ده‌بڕمه‌ ڕێگاكانت. به‌ فه‌رزه‌كانت دڵخۆش ده‌بم. فه‌رمووده‌ی تۆم له‌ یاد ناچێت.