به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه، ئه‌وانه‌ی به‌پێی فێركردنی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی ده‌پارێزن. به هه‌موو دڵه‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها تاوان ناكه‌ن و به ڕێگای ئه‌ودا ده‌ڕۆن. تۆ ڕاسپارده‌كانت داوه. تا به ته‌واوی بپارێزرێن. خۆزگه ڕێگاكانم ده‌چه‌سپان له به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌كانت. ئه‌و كاته شه‌رمه‌زار نه‌ده‌بووم. كه ده‌مڕوانییه هه‌موو ڕاسپارده‌كانت. به دڵڕاستییه‌وه سوپاست ده‌كه‌م، كاتێ فێری حوكمه دادپه‌روه‌ره‌كانت ده‌بم. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. به ته‌واوی وازم لێ مه‌هێنه. گه‌نج به چی ڕه‌فتاری خۆی بێگه‌رد ده‌كات؟ به پاراستنی وشه‌كه‌ت. به هه‌موو دڵه‌وه داوام كردی. مه‌هێڵه له ڕاسپارده‌كانت گومڕا بم. وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به تۆ نه‌كه‌م.
په‌سنییه‌كان 119 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 119
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:119-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان