گێله‌كان له ڕێگای یاخیبوونیان و له گوناهه‌كانیان تووشی ناخۆشی ده‌بن. قێزیان له هه‌موو خواردنێک بووه‌وه. له ده‌روازه‌كانی مه‌رگ نزیک بوونه‌وه. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان كرد بۆ په‌روه‌ردگار. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. وشه‌ی خۆی نارد و چاكی كردنه‌وه. له فه‌وتان ده‌ربازی كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. با قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن. به په‌سنیه‌وه كرده‌وه‌كانی بژمێرن. داده‌به‌زنه نێو ده‌ریا به كه‌شتی، ئه‌وانه‌ی له ئاوه زۆره‌كان كارده‌كه‌ن. ئه‌وان كاره‌كانی په‌روه‌ردگاریان بینی، كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی له قووڵایی. فه‌رمانی كرد و ڕه‌شه‌با هه‌ستا، شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه. به‌رزده‌بنه‌وه بۆ ئاسمانه‌كان. داده‌به‌زنه نێو قووڵاییه‌كان. گیانیان له مه‌ترسی ده‌توێته‌وه. شه‌پۆل ده‌ده‌ن و وه‌ک سه‌رخۆش به لادادێن، هه‌موو داناییان قووتدرا. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕه‌شه‌با هێدی ده‌كاته‌وه بۆ ئارامی، شه‌پۆڵه‌كانی بێده‌نگ ده‌بێت. دڵخۆش بوون، چونكه شه‌پۆله‌كان هێمن بوونه‌وه، گه‌یاندیانی به‌و به‌نده‌ره‌ی ده‌یانویست. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی. بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. له‌نێو كۆڕی خه‌ڵک به‌رزی بكه‌نه‌وه. له ئه‌نجومه‌نی پیره‌كان ستایشی بكه‌ن. ڕووبار ده‌كات به بیابان و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان به زه‌ویی تینوو. زه‌ویی به پیت ده‌كات به زه‌ویی بێ كه‌ڵک. له‌به‌ر خراپه‌ی ئه‌وانه‌ی تیایدا دانیشتوون. بیابان ده‌كات به گومه‌ئاو و زه‌ویی وشک به كانیاو. برسییه‌كان له‌وێ نیشته‌جێ ده‌كات، شاری نیشته‌جێبوون داده‌مه‌زرێنن. كێڵگه ده‌چێنن و ڕه‌زه‌مێو ده‌ڕوێنن، ده‌غڵیان به به‌روبووم ده‌بێت. داڕشتیان ده‌كات و زۆر زیاد ده‌بن، ئاژه‌ڵیان كه‌م ناكاته‌وه. ئینجا كه‌م ده‌بنه‌وه و ده‌چه‌مێنه‌وه، له‌ژێر باری خراپه‌كاری و خه‌م. ڕیسوایی به‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كاندا ده‌ڕێژێت، له چۆڵه‌وانییه‌كی بێ ڕێگادا وێڵیان ده‌كات. به‌ڵام هه‌ژار له زه‌لیلی به‌رز ده‌كاته‌وه. بنه‌ماڵه‌یان وه‌ک ڕانه مه‌ڕ لێ ده‌كات. دروسته‌كان ئه‌مه ده‌بینن و دڵخۆش ده‌بن، هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌می ده‌گیرێت.
په‌سنییه‌كان 107 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 107
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 17:107-42
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان