لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:10-11

په‌سنییه‌كان 1:10-11 PNTZS

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆچی له‌ دووره‌وه‌ وه‌ستاویت؟ بۆچی له‌ كاتی ته‌نگانه‌ خۆت ده‌شاریته‌وه‌؟ به‌دكاران له‌ لووتبه‌رزییان ڕاوی هه‌ژار ده‌كه‌ن. گرفتاری ئه‌و پیلانه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ بۆیان داده‌نێن. چونكه‌ به‌دكار شانازی به‌ هه‌وه‌سه‌كانی دڵییه‌وه‌ ده‌كات، مرۆڤی چاوبرسی كفر ده‌كات و سووكایه‌تی به‌ په‌روه‌ردگار ده‌كات. به‌دكار له‌ لووتبه‌رزی خۆی ده‌ڵێ: “خودا سزام نادات”. هه‌موو بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌: “خودا نییه‌”. هه‌میشه‌ ڕێگاكانی سه‌ركه‌وتووه‌. له‌ حوكمه‌كانی خودا ناگات. دوژمنه‌كانی خۆی به‌ هیچ ده‌زانێت. له‌ دڵی خۆیدا وتی: “ناهه‌ژێم. سه‌رده‌م به‌ سه‌رده‌م بێ گرفتم”. ده‌می پڕه‌ له‌ نه‌فره‌ت و فێڵ و سته‌م. به‌ڵا‌ و گوناه له‌بن زمانیه‌تی. له‌ نزیكی گونده‌كان بۆسه‌ داده‌نێت، له‌ شاراوه‌دا بێتاوان ده‌كوژێت. وه‌ک شێر خۆی مات ده‌كات، خۆی مات ده‌كا بۆ ڕفاندنی به‌سته‌زمان. به‌ ڕاكێشانی بۆ نێو داوه‌كانی به‌سته‌زمان ده‌ڕفێنێت. به‌سته‌زمانه‌كان وردوخاش ده‌كات، ده‌ڕوخێن، ده‌كه‌ونه‌ ژێر هێزی ئه‌وه‌وه‌. له‌ دڵی خۆیدا وتی: “خودا ئاگای لێ‌ نییه‌. چاوی خۆی نوقاندوه‌ و هه‌رگیز نامبینێت”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان