كه‌واته برایانی خۆشه‌ویستم، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشتانم، خۆشی و تاجی منن، خۆشه‌ویستانم ئاوا له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن. له ئه‌وۆدیا و سینتخی داواده‌كه‌م، هاوبیر بن له په‌روه‌ردگار. به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه هه‌ردووكیان له ئینجیل‌دا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه ناویان له سیپاره‌ی ژیاندایه. هه‌میشه به په‌روه‌ردگار دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه، دڵشاد بن. با هه‌موو خه‌ڵک به ڕووخۆشیتان بزانێت. په‌روه‌ردگار نزیكه. نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له هه‌موو شتێك‌دا داواكاریتان به نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت. ئاشتیی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره له هه‌موو تێگه‌یشتنێک، دڵ و هزرتان ده‌پارێزێت له ئیشۆعی مه‌سیحدا. له كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه و ڕێزدارییه، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه و بێگه‌ردییه، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه، بیری لێ بكه‌نه‌وه. چی له مندا فێربوون و وه‌رتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن. خودای ئاشتیش له‌گه‌ڵتان ده‌بێت. زۆر دڵشاد بووم به په‌روه‌ردگار، ئێستا وا بایه‌ختان بۆ من نوێ ده‌كه‌نه‌وه. پێشتر بایه‌ختان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تتان نه‌بوو. له‌به‌ر پێویستیم نییه ئه‌مه ده‌ڵێم، چونكه فێربووم له چ دۆخێك‌دا بم خۆبژێو بم. ده‌زانم نه‌بوونی چییه و ده‌زانم هه‌بوونی چییه، له هه‌ر شتێک و له هه‌موو شتێك‌دا فێری نهێنی ئه‌وه‌بووم له تێربوون و برسێتیدا ئاسووده بم. ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به مه‌سیح كه به‌هێزم ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم. ئه‌ی پیلیۆسیه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له سه‌ره‌تای ئینجیل‌دا، كاتێ له ماقیدۆنیا ده‌رچووم، هیچ وارگه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه نه‌بێت. ته‌نانه‌ت له تسلۆنیقێ، بۆ پێویستی من جارێک و دووان بۆتان ناردم. نه‌ک داوای به‌خشین بكه‌م، به‌ڵكو داواكردنی به‌روبوومی زیاتره بۆ هه‌ژماردتان. به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه و زیادی كردووه. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه، دڵی خودا خۆش ده‌كات. خوداوه‌ندی من به‌گوێره‌ی سامانی خۆی له شكۆمه‌ندی له ئیشۆعی مه‌سیحدا، هه‌موو پێویستییه‌كانتان دابین ده‌كات.
پیلیۆس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پیلیۆس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پیلیۆس 1:4-19
3 Days
During these times when everything around us is changing, we can grow closer together and stand firm. We can also learn to rejoice and be gracious. As children of God, we are called to surrender to Christ so that our lives can reflect His humility and selflessness as we wait for His return.
4 days
A Bible Study To Confront What’s Hurting Your Heart By Propaganda
4 Days
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others, by emphasizing the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and the world through these Jesus-colored lenses.
Known as “the epistle of joy,” Philippians is full of encouragement and hope. Although imprisoned in Rome, Paul rejoices at the gospel’s advancement. Philippians reminds us that joy is not dependent upon circumstances. Instead, joy is rooted in the reality that “He who began a good work in you will bring it to completion at the day of Jesus Christ” (Philippians 1:6).
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان