لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس 21:1-30

پیلیۆس 21:1-30 PNTZS

چونكه‌ بۆ من ژیان مه‌سیحه‌، مه‌رگیش قازانجه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیان له‌ جه‌سته‌دا بۆ من به‌روبوومی كردارمه‌، چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم! له‌ دوو لاوه‌ فشارم له‌سه‌ره‌: ئاره‌زوو ده‌كه‌م كۆچ بكه‌م و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره‌، به‌ڵام مانه‌وه‌م له‌ جه‌سته‌ له‌پێناوی ئێوه‌ پێویستتره‌. له‌مه‌ دڵنیام، ده‌زانم له‌ نێوتاندا ده‌مێنمه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ پێشكه‌وتن و خۆشیتان له‌ باوه‌ڕ، تاكو له‌ مندا شانازیتان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح زیاتر بێت به‌هۆی ئاماده‌بوونم له‌لاتان. ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌ک بژین كه‌ شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه‌ له‌ یه‌ک ڕووحدا جێگیرن و به‌ یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل، له‌ هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه‌، به‌ڵام ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ خوداوه‌یه‌. چونكه‌ خودا له‌پێناوی مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به‌ ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له‌ پێناوی ئه‌و. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان تێكۆشانتان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌ منتان بینیوه‌ و ئێستا له‌ منی ده‌بیستن.