لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پیلیۆس 12:1-20

پیلیۆس 12:1-20 PNTZS

برایان، ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ئینجیلی زیاتر به‌ره‌و پێش برد، ته‌نانه‌ت كۆته‌كانم له‌ پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو شوێنێک ده‌ركه‌وت. زۆربه‌ی برایانیش به‌ كۆته‌كانم متمانه‌یان به‌ په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه‌ و به‌ چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن. بێگومان هه‌ندێک له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێک به‌ دڵخۆشیه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ململانێ مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، دڵسۆز نین، واده‌زانن به‌ كۆته‌كانم حاڵم ناخۆشتر ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دیكه‌ له‌به‌ر خۆشویستن ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له‌ ئینجیل دانراوم. ئیتر چی؟ به‌هه‌رحاڵ، به‌ ڕواڵه‌ت بێت یان به‌ ڕاستی بێت، مه‌سیح ڕاده‌گه‌یێندرێت، به‌مه‌ش من دڵشادم.، به‌ڵكو زیاتریش دڵشاد ده‌بم، چونكه‌ ده‌زانم به‌ نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازادكردنم. به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه‌ له‌ شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به‌ ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له‌ له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ ژیان بێت یان به‌ مه‌رگ.